فەتلاوی خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار كاندید دەكات

حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا سیڤی خۆی بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پڕکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریەنیوز، حەنان فەتلاوی سیڤی خۆی ناردووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و یەکێکە لەو کاندیدانەی کە بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار بکەن.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، پێویستە کاندیدی سەرۆکاەیتی کۆمار دوو لەسەر سێ دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبێنێت.



PM:03:52:20/07/2014