بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق لەسەر پرسی كهیسى یاسایی بوون یان نهبوونى بۆ دووهمجار كردنهوهى دهرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سهرۆك كۆمار دهستیپێكرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئهمڕۆ بڕیار لهوبارهیهوه بدرێت.
بڕیار بوو ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەكە نەكرا، پاشان سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستەكە كردەوە.