وەزیری پەروەردە ئاشکرایکرد، بە هیچ جۆرێک پڕۆگرامی
خوێندن کورت ناکرێتەوە و ماوەی خوێندنیش درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوبات، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی
هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد، بۆ خوێندنی ئەمساڵ ، هیچ بڕیارێک
نەدراوە بۆ کورتکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و ماوەی خوێندنیش درێژ ناکرێتەوە، وتیشی
" خۆشم لەگەڵ بڕیاری لەو شێوەیەدانیم"
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ژمارەیەک لە خوێندکارانی
قۆناغی ١٢ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایانکرد پرۆگرامەکانی خوێندنیان
بۆ کەمبکرێتەوە.