بڕیاری بە قەزابوون بۆ ناحیەی حاجیاوا جێبەجێکرا

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری بە قەزابوونی ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینی جێبەجێکرد.

هەر ئەمڕۆ ٢٣ی شوبات چوار شەممە، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، تیادا بڕیاری بە قەزابوونی ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینیان داوە لە پارێزگای سلێمانی.

هەر لە نوسراوەکەدا ئاماأە بۆ ئەوەشکراوە، پاڵپشت بە بڕگەی یەكەم لە مادەی ٢٦ی یاسای پارێزگاكانی هەرێم لەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە.



PM:03:23:23/02/2022