زاخۆ؛ بەتۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر باندێك دەستگیركران


ئاسایش و پۆلیسی قەزای زاخۆ بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر باندێكی پێنج كەسیان دەستگیركرد و دەستیش بەسەر 600 گرام  ماددەی هۆشبەر و دوو دەمانچەدا گرت.

بەپێی راگەیەنراوێك، ئاسایشی زاخۆ و پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ، بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر باندێكی پێنج كەسیان دەستگیركردووە و دەستیشیان بەسەر 600 گرام  ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین، كریستاڵ، تریاك و دوو دەمانچە و نارنجۆكێكدا گرتووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەئێستاشدا بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراون.




PM:08:24:23/02/2022