ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا دەستپێكردنی هێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكە، دەنگی تەقینەوە لە شاری كییفی پایتەختی ئۆكرانیا و چەند شارێكی تر بیسترا.
هێرشەكەی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا كاردانەوەی خێرای سەركردەی وڵاتانی ئەوروپا و بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكانی لێكەوتەوە و داوای راگرتنی هێرشەكەیان كردووە.