وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایدەگەیەنێت، بە چەكی وردو بەهێز توانیویانە ژێرخانی سەربازیی ئۆكرانیا بەئامانج بگرن.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، چەكەكەیان هێندە كاریگەرە سیستمی بەرگری، فڕۆكەخانە، بەرگری ئاسمانیو فڕۆكەخانە سەربازییەكانی ئۆكرانیای بەئامانج گرتووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكە، دەنگی تەقینەوە لە شاری كییفی پایتەختی ئۆكرانیا و چەند شارێكی تر بیسترا.