ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەكات


بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیار لەبارەی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات.
 
فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، پێشنیازی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكراوە و ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەست نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوە بڕیاری لەبارەوە بدات.
 
هەریری ئاماژەی بەوەكرد، پێشبینی دەكەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارەكە واژۆبكات و رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەن.

ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان لە 11-06-2022 ماوەی یاسایی كۆتایی پێدێت، سەرجەم لایەنەكان داوای ئەوە دەكەن كە دەبێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆی و لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەكو ئێستا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو پرسە نەكراوە.



AM:10:54:24/02/2022