ئاماری قوربانییه‌كانی هێرشی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ڕاگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت" له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی روسیا بۆسه‌ر وڵاتەکەی زیاتر لە (٢٥٠) كەس بوونەتە قوربانی".

وەزارەتی تەندروستی ئۆكرانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی تەندروستی وڵاتەكەمان جێگیرە، بەڵام بەهۆی لەشكركێشی سوپای روسیاوە (٥٧) كەس كوژراون و (١٩٦) هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا بڕیاری هێرشكردنە سەر ئۆكرانیایدا و هێزەكانی روسیا بەرەو ئۆكرانیا جوڵەیان پێكرا.

ئەمشەویش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند" ئەمرۆ لەگەڵ هاوتاکانم لە کۆمەڵەی (G7) لەبارەی پرسی ئۆکرانیا کۆبوومەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگ بووین لەسەر ئەوەی کە سزای توند بەسەر ڕووسیادا بسەپێنین و ھەموو کارێکیش دەکەین بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا".


PM:11:52:24/02/2022