هاوپەیمانی ناتۆ: پۆتین هەڵەیەکی ستراتیژیکرد، باجەکەی خەڵکەکەی دەیدات


هاوپەیمانی ناتۆ کە گەورەترین هاوپەیمانی سەربازیەو ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات، لە دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانیان رایانگەیاند کە پۆتین هەڵەیەکی ستراتیژی کردو ولآتەکەشی بۆ چەندان ساڵ باجی ئەو هەڵەیە دەدات.

سەرکردەکانی هاوپەیمانی ناتۆ لە دوا کۆبوونەوەکەیانەوە بڕیاریان دا هێزێکی دەستێوەردانی خێرا کە لە ٤٠ هەزار چەکدار و ١٠٠ فڕۆکە و ١٢٠ کەشتی سەربازییە، رەوانەی ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانی ناتۆ دەکەن کە هاوسنوری ئۆکرانیان.

لەو راگەیاندنە هاوبەشەدا کە دوای کۆبوونەوەکە لە ئاژانسەکان بڵاوکرایەوە، مۆسکۆ بە درۆزن و شاردنەوەی مەرامەکانی تۆمەتبار کردو، ئاشکراشیان کرد کە لە ئێستادا هێزەکانیان لە وڵاتانی  رۆژهەڵاتی هاوپەیمانییەکە بڵاودەکەنەوە.

هەروەها ناتۆ بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی کۆمەکی سەربازی بە ئۆکرانیا.

لەلای خۆشیەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، ئینس ستولتنبرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند" ئامانجەکانی رووسیا لە سنوری ئۆکرانیادا نامێنێتەوە"، هاوکات وتیشی "هێزەکانی ئۆکرانیا زەرەریان بە هێزە هێرشەکەرەکەی رووسیا گەیاندووەو سووپای ئۆکرانیا ئازایە دەجەنگن".

کۆبوونەوەی نا ئاسایی سەرکردەکانی ناتۆ دوای ٤٨ کاتژمێر لە لەشکرکێشی رووسیا دێت بۆ سەر ئۆکرانیا.



PM:10:03:25/02/2022