"زانیاری نوێ له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ئاشکرا ده‌کرێت"

ئەمرۆ شەش ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمەدا تێدەپەرێت‌و ئه‌حمه‌د میره‌ش رادەگەیەنێت کە زانیاری نوێ سەبارە بەشەهیدکردنی سۆران ئاشکرا دەکەن‌‌و رونی ده‌که‌نه‌وه‌ تا ئێستا دۆسیه‌که‌ به‌چی گه‌یشتوه‌.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میرە سەبارەت بە چالاکیەکانیان لەشەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆران به‌ سپی میدیای راگه‌یاند  " ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە لەقاوەخانەی کلتوری لە شاری سلێمانی  مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ دابه‌ش ده‌کرێت، کە خەڵاتێکی هەم مادی‌و هەم مەعنەویە‌و جیاوازە لە خاڵاتەکانی دیکە دەدەین بەدوو رۆژنامەنوس کە رۆڵیان بینیوە لەفراوانکردنی ئازادیەکاندا‌و خەڵاتێکیش دەدەین بەو رۆژنامەنووسەی کەرووبەروی توندوتیژی بۆته‌وه‌ خەڵاتەکەی ئەم هەر مەعنەوییە".
سەرنوسەری ئەو گۆڤارەی سۆرانی مامەحەمە کاری تێدادەکرد بەردەوام دەبێت‌و دەڵێت "لەو مەراسیمەدا وتاری بنەماڵەو رۆژنامەنوسان دەخوێنرێتەوە‌و تێیدا کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر بەرەوپێشچونی دۆسیەکەو تیرۆرکردنی سۆران دەخەینەروو"
سۆرانی مامە حەمە، رۆژنامەنوس‌و شاعیر‌و بەرپرسی ئەوکاتی نوسینگەی کەرکوکی گۆڤاری لڤین لە تەمەنی 23  ساڵیدا‌و لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەر لە شەش ساڵ‌و لەبەرواری 21ی تەموزدا درایە بەردەسترێژی گولەو کوژرا.
سۆران مامە حەمە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگۆڤاری لڤین کاری کردوە‌و لەئێوارەی ٢١ی تەمموزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا، کەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، تاوانباران و هۆکاری کوشتنی هێشتا تەواو ڕوون نییەو ساڵانەش لەلایەن گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەنووس بە ئامادەبوونی خێزانەکەی یادی تیرۆرکرندنی دەکرێتەوە



AM:11:26:21/07/2014