به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایی‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرسى دۆلار كۆده‌بێته‌وه‌

كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا كە سێ بڕگەی لە خۆگرتووە ئەوانیش سوێند خواردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار و پرسى دۆلار گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا كارنامەی دانیشتنی  پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوە كە تیایدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن، بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەش تایبەتە بە پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان. 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر بەهای دراوی عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی.


PM:01:20:26/02/2022