سەرۆكی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، توركیا رازی بووە رێگە لە تێپەڕبوونی كەشتییە جەنگییەكانی روسیا بگرێت، بۆیە خەڵكی ئۆكرانیا ئەوە لە بیر ناكات.
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا و ڤلۆدیمێر سەرۆكی ئۆكرانیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، لەو بارەیەوە زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندووە "توركیا رازی بووە رێگە لەتێپەڕبوونی كەشتییە جەنگییەكانی روسیا بۆ ناو دەریای رەش بگرێت، لەڕێگەی گەروی بۆسفۆرس و داردانێلەوە".
زیلینسكی ئاماژەی بەوەكردووە "سوپاسی سەرۆك كۆماری توركیا و گەلی توركیا دەكەم بۆ ئەو پشتیوانییە گەورەیەی كە ئەنجامیان داوە، قەدەغەكردنی رێڕەوی كەشتی جەنگی بۆ دەریای رەش، دەستەبەركردنی پشتیوانییەكی گەورەی سەربازی و مرۆییە، خەڵكی ئۆكرانیا ئەوە لەبیر ناكەن".