هەولێر.. سەرباری هەڕەشەکردن مامۆستایانی وانەبێژ جارێکی تر گرتبوونەوە

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوا دەكەن حكومەت دایان بمەزرێنێت، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت "هەڕەشەیان لێ كراوە".

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی شوبات، مامۆستا عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێمە تاكە مافێك داوای دەكەین وەكو ٢٢ هەزار مامۆستای وانەبێژ دامەزراندنە، كەماوەی ۹ ساڵە دامەزراندن نییە، باسی ئەوەش دەکات، لەم ماوە زۆرەدا نزیكەی ٢٠ هەزار مامۆستا خانەنشین بوون و ژمارەیەكی زۆریش كۆچی دواییانكردووە، دەمانەوێت لەشوێنی ئەوانە بەهەمان ماف دابمەزرێین".

ئەوەش ئاشکرا دەکات، هەڕەشەی زۆریان لێكراوە خۆپیشاندان نەكەن، ڕێگریش كراوە لەمامۆستایانی چەمچەماڵ و ئاكرێ و شوێنەكانی دیكە بێنە هەولێر بەشداری خۆپیشادان بكەن.



PM:02:07:27/02/2022