سلێمانی.. کۆمپانیاکانی پاککەرەوە بەهۆی خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانیان چیتر کارناکەن

سەرجەم کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سنوری سلێمانی کارەکانیان راگرت و ڕایدەگەیەنن " تا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرن دەست بە کارناکانەوە".

ئەمڕۆ ٢٨ی شەبات، دووشەممە، شکار شۆڕش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار ڕایگەیاند، بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانمان لەلایەن حوکمەتی هەرێمەوە، هەرسێ کۆمپانیاکانی پاککەرەوە (هەرێم، شکار، خالید شینکی) لەکاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کارەکانمان راگرتووە، دەشڵێت "حکومەت نزیکەی سێ ملیار دیناری کۆمپانیاکەی منی لایە، لە پێشتردا لە گیرفانی خۆم پارەی مانگی نۆ و دەی رابردووم داوە بە کرێکارەکانم، ئێساتاش لە توانامدا نییە ئەو پارەیە دابین بکەم".

هەروەها، کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە هەولێر و دهۆک کێشەیان نییە، تەنها کێشەکە لە سلێمانییە و حکومەت بە نیازە ٪٤٠ ئەو پارەیەی لایەتی بۆمان پاشەکەوت بکات بێ هیچ هۆکارێک، ئێمەش هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەی، چونکە لە تەندەرەکەماندا شتی لەو شێوەیەی تێدا نییە.

 

ناوبراو وتیشی " پێشتر پێشنیاری ئەوەمان بۆ حکومەت کرد خۆمان پارەی خۆڵ و خاشاک کۆبکەینەوە، بەڵام ئەو پێشنیارە رەتکرایەوە، کەسیش نازانێت ئەو پارەیە کێ وەریدەگرێت و چی لێدەکرێت".

 

 

 



PM:06:23:28/02/2022