پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" گەنجێکی ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدا، لە ئێستاشدا به بڕیاری دادوه‌ر براكه‌ی كه ته‌مه‌نی (١٨) ساڵه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركراوه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گه‌رمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ دانیشتووی باناسیاو سه‌ر به ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له شوێنی كاره‌كه‌ی كه به‌خێوكردنی حه‌وزی ماسیه به‌هۆی گوللـه‌ی تاپڕه‌وه كۆتایی به ژیانی هات.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری، به‌پێی مادده‌ی (٤٠٦) و به‌بڕیاری دادوه‌ر برای ئه‌و هاوڵاتییه كوژراوه كه له خۆی بچوكتره و ته‌مه‌نی (١٨) ساڵه ده‌ستگیركراوه، لە ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.