قوباد تاڵەبانی: دەستور بكرێتە بنەمای چارەسەری كێشەكان


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "پێویستە دەستور بكرێتە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا، دەبێت كێشەكان لەڕێی دیالۆگ و رێككەوتنی سیاسییەوە چارەسەر بكرێن".  

ئەم قسانەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ ماری پارێت، لێپرسراوی نوسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، دۆخی ئێستای عیراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پرسە هەڵواسراوەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوون، قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە كە دەبێت كێشەكان لەڕێی دیالۆگ و رێككەوتنی سیاسییەوە چارەسەر بكرێن.

هەروەها هەردوولا خوازیاربوون كە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكان بتوانن لەرێی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە خاڵی هاوبەشی نێوانیان زیاتربكەن لەپێناو گەیشتن بەرێكەوتنێكی گشتگیر تا پرۆسەی سیاسی عیراق نەگاتە بنبەست و ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت.  



PM:04:42:03/03/2022