سلێمانی زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدایە


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار توشبووی نوێ تۆماركراون كە لەسەر ئاستی پارێزگاكان زۆرترینیان لە سلێمانییە و 157 تووشبووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەنراوی 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكردۆتەوە و تیایدا، هەزار و 9 تووشبووی نوێ تۆماركراون كە پارێزگای سلێمانی زۆرترینە كە 157 تووشبووە، پاشان پارێزگای دهۆك 107 تووشبوون.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 88 تووشبوو چاكبوونەوە و 15 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

   



PM:05:58:03/03/2022