کەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لەسەر شاخەکانیش بەفر

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ هەینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها لە داتایەکدا رێژەی بارانبارینی (12) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی ئاشکراکرد. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبينى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و باران له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم ببارێت تا دواى نيوه‌ شه‌و پاشان باران بارينه‌كه‌ كاريگه‌ریيه‌كه‌ى له‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاویيه‌كان ده‌بێت له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميان و ڕۆژئاواى هه‌رێم ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره‌ تريشقه‌ش هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ چالاك بوونى خێرايى با بۆ (30-35) كلم".  

ئەوەشی خستەڕوو، سبه‌ینێ هه‌ينى نمه‌ باران له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بارێت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانيش ڕێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ زياد بوونى خێرای با، هه‌روه‌ها به‌فريش له‌سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌كان ده‌بارێت له‌ كاته‌كانى ئێواره‌ و لە شه‌ودا كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.   

هاوکات بەپێی داتاکەی کەشناسی ڕێژەی بارانى (12) کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:

هه‌ولێر0.8 ملم  

پيرمام 1.4 ملم  

سلێمانى 0.2 ملم  

چه‌مچه‌ماڵ 0.3 ملم  

زاخۆ 0.5 ملم  

ئاكرێ 2.8 ملم  

ئامێدى 8.4 ملم  

بامه‌رنێ 2.0 ملم  

بارزان 15.8 ملم  

بازيان 0.6 ملم  

دوكان 0.4 ملم  

حاجى ئۆمه‌ران 19.6 ملم  

هه‌ڵه‌بجه‌ 0.8 ملم  

هه‌ڵشۆ 10.0 ملم  

كانى ماسى 5.2 ملم  

سۆان 11.8 ملم  


PM:10:32:03/03/2022