چەمچەماڵ.. شه‌شه‌مین ساڵیادی شەهیدکردنی‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبونی بنەماڵە‌و كەسوكار‌وو هاوڕێیان و ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان، ساڵیادی شەهیدی قەڵەم، سۆرانی مامە حەمە لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا بنەماڵەی سۆرانی مامەحەمە خوازیاری ئەوە بوون لایەنە پەیوەندیدارەكان بكوژانی سۆران‌و ئەو دەستانەی لەپشت تاوانەكەوەیە ئاشكرای بكەن.

سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ی ته‌مه‌ن (23) ساڵ له‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی (21) ته‌مموزی‌ ساڵی (2008) له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ره‌شید ئاوای‌ كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێکه‌وه‌ تیرۆركراو تائێستاش بکوژرانی دەستگیرنەکراوە.



PM:04:58:21/07/2014