چاكبووانی كۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵكشانە


لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، چاكبووانی كۆرۆنا بەراورد بە تووشبووان زیاتر روو لە هەڵكشانن.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1916 چاكبووی كۆرۆنا و 1066 تووشبووش لە عێراق تۆماركراون، لەوەش پشكی چاكبوانی كۆرۆنا لە پارێزگاكانی هەرێم روویان لە هەڵكشان بە جۆرێك لە سلێمانی 148 چاكبوو، هەولێر 304، دهۆكیش 414 چاكبوو تۆماركراون، لە كاتێكدا تووشبووانی سلێمانی 138 كەس، هەولێر 74  و دهۆك 83 تووشبوون.

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە 24 كاتژمێری رابردوودا 6 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە تەنها 1 گیانلەدەستدان لە پارێزگای دهۆكە.



PM:04:55:04/03/2022