بۆ یادی راپەڕین، كازمی پەیامێكی بە كوردی بڵاوكردەوە


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت "رۆڵەكانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین كە دەستور دەستەبەری كردووە و بەسەر تیرۆریشدا سەركەوتن".

لەساڵیادی راپەڕینی خەڵكی كوردستان، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا رایگەیاند "31 ساڵ تێپەڕی بەسەر راپەڕینی شەعبان- ئازار، ئەو رۆژەی ئازادیخوازان دژی رژێمی دیكتاتۆری كۆمەڵكوژ راپەڕین، رۆڵەكانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین كە دەستور دەستەبەری كردووە و بەسەر تیرۆریشدا سەركەوتن، هەروەها سەلماندیان بۆ جیهان كە بەرگریكاری بەهاكانن بەهەر نرخێك بێت".

رۆژی 5ی ئازاری 1991 یەكەم رۆژی خەڵكی كوردستان بوو كە لە شارۆچكەی راپەڕینەوە دەستی پێكرد. 




PM:07:16:05/03/2022