یوسف محەمەد: دووبارە كردنەوەی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆك كۆمار نایاساییە


یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نایاساییە".

یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "بڕیاری دوبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نایاساییە و پێشێلی مادەی (٣/ یەكەم)ی یاسای ژمارە(٨)ی ساڵی ٢٠١٢یە كە بە رونی ئاماژە بەوە دەدات كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ماوەیەك دەبێت كە لە سێ رۆژ زیاتر نەبێت".


ناوبراو وتویەتی "هەروەھا پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (١٤٠ وموحدتھا ١٤١/ اتحادیە/ ٢٠١٨)یە كە لە بڕگەیەكیدا ئاماژە بەوە دەدات كە ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی دەركردنی بڕیاری تەشریعیی نییە، كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار پێویست نییە و، ھەر بویسترێت ئەوە بكرێت ئەوا پێویستە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٢ ھەموار بكرێت".

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.



PM:07:55:05/03/2022