وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٨٨٨) كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٨٨٨) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٥٦٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٨١٦ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٧٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٥٩ هەزار و ٦٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:53:08/03/2022