وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، ژمارەی هێڵی گەرمی
هاتوچۆ گۆڕاوە و چیتر ژمارەی ١٨٨ بەکارنایەت.
بەیانی ئەمڕۆ
چوارشەممە ٩ی ئادار، فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند" سەرجەم
هاوڵاتیان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەبەڕواری ئەمڕۆوە کەدەکاتە ٩٩ی ئاداری
٢٠٢٢ هێڵی گەرمی هاتووچۆ ژمارەی پەیوەندیەکەی دەبێتە ٤٤٠ لەجیاتی ١٨٨، بۆکاتی
پێویست و داواکردنی تیمەکانی پشکنین و بەهاناوەچوونی هاتووچۆ، پەیوەندی بەم
ژمارەیە تازەیە بکەن ٤٤٠".