قائیمقامیەتی
سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەشی پێویستی خۆراک لە (برنج و شەکر و زەیت و دۆشاو) لە کۆگاکاندا
هەیەو بۆمانگی یەک بەشەخۆراک دابەش کراوە و مانگەکانیتریش دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە
٩ی ئادار، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانی و بەرێوبەری خۆراکی سلێمانی سەردانی کۆگانی خۆراکی سلێمانییان کرد بەمەبەستی
دڵنیابوونەوە لە ئاستی بەشی پێویستی خۆراک لە کۆگاکاندا، دڵنیابونەتەوە لەوەی کەبەشی
پێویستی خۆراک لە (برنج و شەکر و زەیت و دۆشاو) لە کۆگاکاندا هەیەو دەست بەدابەشکردنی
ئەو خۆراکانە بۆ مانگی یەک بەسەر هاوڵتیاندا کراوەو دواتریش مانگەکانیتر دابەشدەکرێت
و هیچ کێشەیەک لە بڕی خۆراکدا نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کوالێتییان زۆر باشە.
دەشڵێت"
لیژنەکانی قائیمقامیەت و لیژنەکانی چاودێری بازرگانی بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن،
بەدەر لەوەی کە بە رێژەیەک نرخی خۆراک لە دوونیادا بەرزبووەتەوە رێگا نادەن
بازرگانان و فرۆشیارانی خۆمان نرخەکان زیاتر بەرزبکەنەوە".