وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٧٢٣) كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٧٢٣) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٧٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٥٣٩ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٨٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٦٠ هەزار و ٨٣٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:51:09/03/2022