سەبارەت بە باری تەندروستی هونەرمەندێكی بەناوبانگ، روونكردنەوە دەدرێت


مستەفا ئەحمەد، هونەرمەندی بەناوبانگ و ناسراو جێگیرە و ڤایرۆسی كۆرۆنای نەگریسی تێپەڕاندووە و لە مانگی رەمەزانیشدا لە درامایەكی نوێدا دەردەكەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) كە لە سەرچاوەیەكی نزیك لە مستەفا ئەحمەدەوە دەستیكەوتوون، دوای تووشبوونی هونەرمەند مستەفا ئەحمەد بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و ئەو ڤایرۆسەی تێپەڕاندووە.

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد زیاتر لە 60 ساڵە لە بواری هونەری كوردیدا كار دەكات، ئێستاش هەفتانە لە بەرنامەی (مقۆ مقۆ) لە كەناڵی سپێدە لە كاری هونەریی بەردەوامە، بۆ مانگی رەمەزانیش لە درامای (سەمەرە) بەشدارە كە لە كەناڵی كوردسات پەخش دەكرێت و ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەریی زەنێ بەرهەمی هێناوە.



PM:07:28:09/03/2022