پێشنیاری وەستانی پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەیەكی هەرێم دەكرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان داوای لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم كردووە پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەی پەروێزخان قبوڵ بكەن، ئەوەش بەرامبەر مەرجێك.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بە نووسراوێكی فەرمی بۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "داواكارین لە بەڕێزتان پێشنیاری لابردنی پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان قبوڵ بكەن بۆ ئەو كەسانەی كە كارتی ڤاكسینیان هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا و لابردنی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان".

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە 226 تووشبووی كۆرۆنا 4 تووشبویان لە سنوری ئیدارەی گەرمیانن.



PM:09:02:09/03/2022