" جەلالی شێخ ناجی لە جێی ئەژی ئەمین دەکرێتە بەرپرسی دەزگای زانیاری "

ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، جەلالی شێخ ناجی لە جێگای ئەژی ئەمین دەکرێتە بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری.

ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەو هەواڵ و زانیاریانە دێن کە ماوەیەکە لەنێو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتییەوە دزە دەکات بۆ میدیاکان سەبارەت بە لادانی ئەژی ئەمین لەو پۆستە و، دانانی جەلالی شیخ ناجی لە جێگای.

تا ئێستا بە فەرمی هیچ زانیارییەک لە بافڵ تاڵەبانی و نووسینگەکەی و لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لەسەر لادانی ئەژی ئەمین بڵاونەکراوەتەوە.
 
هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییە ئەنجامدراوە، بەڵام زانیاری ئەوەش لە بەردەستدا نییە کە ئایا ئەم لادانە بەفەرمی لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە پەسەندکراوەو شێوەی فەرمی وەرگرتووە، یان بەڕێوشوێنی حیزبی کارەکە ئەنجام دراوە.



PM:05:40:10/03/2022