ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و چەند بەرپرسێکی تری عێراق ئەنجامدا.
نوسینگه‌ی ره‌وتی سه‌در له نه‌جه‌ف لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده ئه‌نجامدا".
لای خۆشیەوە باره‌گای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکی کورت‌دا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئەمڕۆ موقته‌دا سه‌در له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانییه‌وه كرد و له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.