"بەرپرسی دەزگای زانیاری دەستی لەكاركێشاوەتەوە"


سەرچاوەیەكی بەرپرس لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "بەرپرسی دەزگای زانیاری دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام تائێستا ئایا بە خواستی خۆی بووە یان بە زۆر دەستیان پێ لەكاركێشاوەتەوە".

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (سپی) راگەیاند "ماوەیەك لەمەوبەر ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاری دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشی یەكێتی كردبوو، بەڵام نازانین بە خواستی خۆی یان بە لەژێر فشاردا بووە، هەر بۆیە دوێنێ جەلال شێخ ناجی، ئەندامی سەركردایەتی خرایە شوێنی".

ئەژی ئەمین دوای رووداوەكاتی 8ی تەموزی ساڵی رابردوو دوای قبوڵبونەوە و تەقینەوەی كێشەكانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەكێتی و بەهۆی نزیكییەوە لە بافڵ تاڵەبانی، ئەژی ئەمین كرایە بەرپرسی دەزگای زانیاری.




PM:03:56:11/03/2022