لێدوانی مستەفای سەید قادر سەبارەت بە كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پشكی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت "ئەو قسەیەی دەوترێت بەڵێنمان داوە تا تەمەنی چوارساڵی كابینەی نۆیەم لە حكومەت ناكشێینەوە ڕاست نییە.”  

نوسینگەی رۆژنامەوانی مستەفاسەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە ”ھەندێك لە میدیا و سۆشیالمیدیای ئاراستەكراو، زانیارییەكی بێ بنەما و ناڕاستیان بە ناوی ئێمەوە بڵاوكردووەتەوە، كە گوایە "بەڵێنمان داوە تا تەمەنی چوارساڵی كابینەی نۆیەم لە حكومەت ناكشێینەوە، لەرێی ئەم رونكردنەوەوە؛ ھەموو لایەك ئاگاداردەكەین ئەو زانیاریە درۆیە و دروستكراوە و هەڵبەستراوە.”  

لەگەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانی رۆژانی رابردووی شاری سلێمانی دژی دواكەوتنی مووچە، دەنگۆی كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم بڵاوبووەوە.



AM:08:43:12/03/2022