سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی لە نوسراوێکدا وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دەداتەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ماوەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران کۆتایی هاتووە و له ڕووی یاساییه‌وه ناتوانن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن".
له نووسراوێكدا كه واژۆی هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان كراوە تێیدا هاتووە" ئاماژه به‌نووسراوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بهدیارییكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕۆژی ١ی ١٠ی ٢٠٢٢، ئاگادارن، كه له‌كاتی ئێستادا ماوه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كۆتاییهاتووه له ٢٣ی ١٢ی ٢٠١٩، پاڵپشت به‌خاڵی یەک له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی حه‌وته‌می یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ژماره چوار له ساڵی ٢٠١٤".
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا کۆمسیۆن ئاگاداری پەرلەمان دەكاتەوە، كە له ڕووی یاساییه‌وه له‌ئێستادا ناتوانین به‌وكاره هه‌ستن له‌به‌ر ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی، داواكارن له سەرۆكایەتی پەرلەمان كه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه تا ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به ئه‌ركه‌كانی هه‌ستێت.