بەرهەم ساڵح: هێرشکردنە سەر هەولێر جێگەی گومانە

سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە دەڵێت" هێرشەکەی سەر هەولێر لەم کاتەدا جێگای گومانە".

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق دەڵێت"بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستانە و سەرکۆنەی دەکەین، کاتی ئەنجامدانیشی جێگای گومانە کە هاوکاتە لەگەڵ کرانەوەی سیاسیی و مەبەست لێی ئاستەنگ دروستکردنە بۆ مافە دەستورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا".

بەرهەم ساڵح دەشڵێت " دەبێت بەتوندی دژی ئەو هەوڵانە بوەستینەوە کە دەیەوێت وڵات بەرەو ئاژاوە و بێسەرەوبەرەیی رابکێشێت".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لەڕێگای ١٢ مووشەکی دوورهاوێژەوە هێرشکرایە سەر شاری هەولێرو بەپێی راگەیاندنی بەربەپرسەکانی ئەو پارێزگایە قونسڵی ئەمەریکا کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی برینداربوون و زیانی مادی بە ماڵ و چەند دەزگای ئەهلی گەیشتووە.



AM:11:25:13/03/2022