وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٤٢١) كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٤٢١) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٣٢٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣١٢ هەزار و ٧١٣ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٩٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ١٣٤ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:40:13/03/2022