شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دهۆك و زاخۆ خه‌رج ده‌كرێت

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیارە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەرج بکرێت. 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" دوای سەردانی مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای دهۆک لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یەکێک لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو، لە کاتێکدا کە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، ئەو شایستە داراییانە خەرج کراون، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ خەرج نەکراون". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، ئەم شایستە داراییانە بە دوو جار خەرج دەکرێت، بەشێکی پێش نەورۆز خەرج دەکرێت و بەشەکەی تر لە سەرەتای مانگی نیسان و بەو شێوەیەش کۆی شایستە داراییەکان خەرج دەکرێت و ڕێکاری پێویستیش گیراوەتەبەر کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوانەکەوێت.  


PM:12:04:16/03/2022