کازمی: هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینییەتی بۆ پارێزگا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینییەتی بۆ پارێزگا وەك رێزلێنانێك بۆ قوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین". 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە (٣٤)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمكاری بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەكان و یەكێتی ڕیزەكانیانە". 

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینییەتی بۆ پارێزگا وەك رێزلێنانێك بۆ قوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین.


PM:01:43:16/03/2022