داعش بۆ کوردەکانی موسڵ:گەر شار جێنەهێڵن دەتان کوژین

دوای مەسیحیەکان داعش هەرەشە لەکوردەکانی دانیشووی موسڵ دەکات و پێیان دەڵێن" موسڵ جێنەهڵێن دەتان کوژین".
دوەڵەوتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە موسڵ دوای مەسیحیەکان هەڕەشە لە خێزانە کوردەکان دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە کە شارەکە جێیهێڵن، بەڵام ئەوەی جیاوازە بۆ مەسیحیەکان کاتێکی دیاریکراو هەبوو بۆ کورد هیچ کاتێک دانەنراوە. 
دواد چنوبی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە داعش ئەمجارە هەڕەشە لە کورد دەکات کە شارەکە جێبهێڵن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ ی موسڵی پارتیش بە میدیاکانی راگەیاند کە ئەمڕۆ هەڕەشە لە ١٠٠ خێزانی کورد کراوە ئەگەر موسڵ چٶڵ نەکەن دەکوژرێن.
سەعید مەموزینی وتی " ٧٠٠ خێزانی مەسیحی شارەکەی چۆڵكردو ئێستا تەنها ٢٥ خێزان ماون کە سەرانە دەدەن".
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەیەک تورکمانی شیعەش رفێندراون و بێ سەروشوێنن.
هەروەها وتی داعش بڕیاری داوە بەشی هونەرە جوانەکان و یاسا دابخات چونکە دژی شەریعەتی ئیسلامین.   



PM:06:01:22/07/2014