کازمی: بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری رێبازی چاکسازی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بەردەوام دەبین لەسەر دەستگرتن بە کارنامەى چاکسازی و دادپەروەرى، ریشەکێشکردنى گەندەڵى و ستەم". 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تویتێکدا بەبۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی ئیمامی ( المهدی)ەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" یادی لەدایکبوونی ئیمامی ( المهدی) بە هیوا و رزگاری مرۆڤایەتی دەکەینەوە و بە بۆنەی ئەو ساڵیادەوە پیرۆزبای لە سەرجەم بارەگا عەقڵانی، هاوڵاتییان و گەلی موسوڵمانان دەکەین".

ئەوەشی خستەڕوو، سوورین لەسەر درێژەدان بە گرتنەبەری رێبازی چاکسازی و ریشەکێشکردنی گەندەڵی و ستەم لە عێراقدا. 


AM:09:48:19/03/2022