خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات

کارەبای سلێمانی رایددەگەیەنێت" لە ئەمڕۆوە تا دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان و تەواوبوونی پشووی بەهارە کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی له‌ راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە، کە لە ئەمڕۆوە یەکشەممەوە تا دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ٢٦ی ٣ی ٢٠٢٢ بەرنامەی کارکردنیان بەم شێوەیە دەبێت:

بەرنامەی کارکردنی بەیانیان (٦:٣٠ بۆ ٨:٠٠)ی بەیانی نامێنێت و نیوەڕوانیش لە کاتژمێر (١٢:٠٠)ەوە کار بە مۆلیدە بکەن.

دەشڵێت" پێویستشە هەموو مۆلیدەکان پابەندبن بە بڕیارەکەوە". 


PM:01:21:20/03/2022