وێنە.. هەودا ئەحمەد جەژنی نەورۆز لە بینەرەکانی پیرۆز دەکات

بێژەری دیاری باشوری کوردستان هەودا ئەحمەد نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و جەژنی نەورۆزیش لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات. 

هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە تەواو جیاواز دەردەکەوێت و هەودا لە پۆستێکیشیدا جەژنە پیرۆزە لە بینەرەکانی پیرۆز دەکات. 

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامە و هونەر و کەلتوری پێشکەش دەکات.


PM:06:31:20/03/2022