٩١ تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا


لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩١ توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.   

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا  ٩١ تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆماركرا و  ٢٢٥ تووشبووش چاكبوونەوە و 2 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەكە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە تائێستا ٤٣٥ هەزار و ٨٣٦ كەس تووشبوون، لەوەش ٤٢٦ هەزار و ٤٨٠ كەس چاكبوونەوە.



PM:04:18:21/03/2022