پۆلیسی هەڵەبجە: کچە مۆدێلێکی کورد دەستگیرکرا

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" سەنا یوسف ئەحمد بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن دەستگیر کرا". 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند" لەسەر سکاڵای  بەڕێوەبەرایەتی گشتی  شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای  هەڵەبجە بە تۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 21ی 3 ی 2022 مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  لە شاری سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی  پولیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی  دیکە تۆمەتبار (سەنا یوسف ئەحمەد) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی سلێمانی گوندی  ئەڵمانی دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەکراوە، سانا بە بەپێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تا بەروای 30/3/ 2022 بەندکرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ کراوەتەوە. 


PM:07:00:21/03/2022