ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. پێنج كەس بەهۆی بەشداریكردنیان لە ئاهەنگەكانی نەورۆز دەستگیركران

پێنج کەس لەو هاووڵاتییانەی کە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی (منداڵان)ی شاری سنە کرد بوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارەیان بە ناوەکانی (سوهراب جەلالی ٦٠ ساڵە، خاڵۆ جەماڵ ئەسەدی ٦٥ ساڵە، دایە بەتوول ئەعزەمی ٧٥ ساڵە، فواد عەنایەتی ٣٥ ساڵە و ئاریانا سەلیمی ١٤) ساڵەیان دەستگیرکردووە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند" ئەو پێنج هاووڵاتییە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز کە لە پارکی منداڵان بەڕێووە چوو بوو دەستگیرکراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بەردەست نییە".


PM:01:14:22/03/2022