سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق روونكردنەوە دەدرێت


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایدەگەیەنێت تەنها بە دوو رێگە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێتەوە، جگە لە پەرلەمان هیچ دامەزراوەیەكی دیكە ئەو دەسەڵاتەی نییە.  

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "میكانیزمی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەندە بە مادەی 64ی دەستورەوە كە تێیدا جەختكراوەتەوە پەرلەمان بەزۆرینەی رەها دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو رێوشوێنە دوو رێگەی هەیە، كە بریتین لەوەی سێیەكی ئەندامانی پەرلەمان داوایەكی لەو شێوەیە بكەن، یاخود سەرۆك وەزیران بەرەزامەندی سەرۆك كۆمار داوای لەو شێوەیە بكات".  

ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی دەستور هیچ دامەزراوەیەكی دیكە لەناویاندا دادگا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان نییە".  

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.



PM:07:46:22/03/2022