خانمە گۆرانیبێژی کوردستان نازدار جزیری، جیاواز دەردەکەوێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد نازدار جزیری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایە خۆشحاڵی بینەرەکانی.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیره‌ی بۆتان له باکووری کوردستان له‌دایکبووه له شه‌ش ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا چووه‌ته ئه‌ڵمانیا و تا ئێستا دوو ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوکردووه‌ته‌وه و له باشوری کوردستانیش هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه، لەساڵی ٢٠١٣ هاوسەرگیری لەگەڵ (ڕێبین) كردووە، خاوەنی كچێكن كە تەمەنی دوو ساڵە، لە ئەڵمانیا دەژین.