ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دەکەن

بڕیارە سبەی شەممە ٢٦ ی ئازار کۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی ٢٢٠ ئەندام پەرلەمان سازبکرێت و هاوپەیمانی " رزگاری نیشتمانی " کاری  بۆ دەکات، بەڵام جگە لە هاوپەیمانی هەماهەنگی، ئەمڕۆ ١٠ پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئەوانیش بایکۆتی ئەو هەڵبژاردەیان راگەیاند.

فراکسیۆنی ئیشراق کە لە ١٠ ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆ پێکدێت، رایانگەیاند " بۆ پارێزگاری لە بێلایەنی خۆیان بەشداری کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکەن".

ئەو فراکسیۆنە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سبەی  بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق ناکەن و، دەشڵێن" تەنها کاتێک نەبێت بەشدار دەبن  کە کۆبونەوەکان لەخزمەتی بینیاتنانەوە عێراق بێت.



PM:08:29:25/03/2022