پەرلەمانتارێکی گۆڕان لەبارەی هەڵوێستی نەوەی نوێوە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، رەخنە لە نەوەی نوێ دەگرێت و دەڵێت" لە کوێ ئۆپۆزسیۆنی وا هەبووە".
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە بارەی هەڵوێستی ئەمڕۆی نەوەی نوێوە نووسیوویەتی " لە کوێ بووە بڵێی! ئۆپۆزسیۆنم و ناچمە دەسەڵات! دەنگ بە سەرۆک پەرلەمانیش بدەیت و خەمی نیسابی سەرۆک کۆمارت بێت بۆ پارتی!".
ئەمڕۆ لە دانیشنی پەرلەمانی عێراق کە بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رێکخراوبوو، هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان کە لە سەدر و حەلبوسی و بارزانی پێکهاتووە توانیان ٢٠٢ ئەندام پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە بکەن.
نەوەی نوێ کە ١٧ مەرجی پێشوەختەی هەبوو دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر و سیادەوە واژوو لەسەر مەرجەکانی کرا، لە کۆی ٩ ئەندام ٦ یان بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.