گۆرانییەك سابیر روباعی و بەلقیس كۆدەكاتەوە

هەردوو گۆرانبێژ بەناوبانگ سابیر روباعی و بەلقیس گۆرانییەك بەشێوازی دیۆ پێشكەش دەكەن.
هونەرمەندی بەناوبانگی یەمەنی بەلقیس ئاماژە بەوە دەكات كە سەرقاڵی تۆماركردنی گۆرانییەكی نوێیە بەشێوازی دیۆ، لەگەڵ هونەرمەندی ناوداری تونسی سابیر روباعی.
ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەكات كە بەم بەرهەمە قاڵبێكی ڕۆمانسی هەیە لە ئێستادا بەشێكی زۆری كارەكانی تەواو بووە و بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە.
بەلقیس باس لەوە دەكات كە زۆر خۆشحاڵە بەرهەمێكی لەگەڵ سابیر روباعی تۆماركردووە و پێشبیش دەكات گۆرانییەكە سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەست بهێنێت.



PM:02:49:23/07/2014